بەهۆی هاوسەرگیری لەگەڵ دوو کەس ژنێکی کوێتی زیندانی دەکرێت
ژنێکی کوێتی دوو ناسنامەی وڵاتەکەی بە دوو ناوی جیاواز (عومرە و غەریسە) بۆ خۆی دروست کردووە، لە یەک کاتدا هاوسەرگیریی لەگەڵ دوو پیاودا کردووە و دوو کاریشی کردووە.
دادگای تێهەڵچوونەوەی کوێت بڕیاری حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو ژنەدا سەپاندووە و هەردوو هاوسەرەکەشی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن و کاری قورس، سزا دراون.
پێشتر لە مانگی 2ـی ئەمساڵ مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوێتی لە دانیشتنێکی پەرلەماندا کەیسی ئەو دوو ژنەی ئاشکرا کرد و دواتریش دادگا دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و سزای دا.
باسنيوز
