له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 10 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 10 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێوه‌‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 134 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 10 هه‌زار و 130 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 595 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران 215 هه‌زار و 96 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 175 هه‌زار و 103 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز




Top