ماکرۆن و پوتین گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیەی نێودەوڵەتی دەکەن
کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە سەرۆکی فڕەنسا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا روسییەکەی ئەنجامدەدات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا و چارەسەرکردنی چەندین پرسی نێودەوڵەتی و جیهانی لەنێویشیاندا دۆسییەی ئۆکرانیا و لیبیا.
سبەینێ هەینی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامدەدات
کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە دانوستانی زیاترە لەبارەی قەیرانە جیهانییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ هەینی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا ئەنجامدەدات.
هەردو سەرۆکی فڕەنسا و روسیا باس لە دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا و قەیرانی لیبیا و ئۆکرانیا و دۆسیەی ئێرانیش دەكەن
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا هەردو سەرۆکی فڕەنسا و روسیا باس لە دۆسیەی پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەوروپا و قەیرانی لیبیا و ئۆکرانیا و دۆسیەی ئێرانیش دەكەن.
لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردو 2019 کۆبونەوەی لوتکەی نۆرماندی لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا لەنێوان، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و ئۆکرانیا بەڕێوەچو، لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا، رێکەوتن لەسەر کشانەوە هەندێک لە هێزەکانیان لە ناوچە سنورییەکانی یەکتردا.
پێشتریش فڕەنسا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردبو، کە پێداچونەوە بۆ سیاسەتەکانی خۆیان بەرامبەر روسیا بکەنەوە، هاوبەشییەکانی نێوانیان زیاتربکەن.
خەندان
