وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە ئوردن راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا گیانلەدەستدانی سەربازێکی لە ئوردن راگەیاند
سەربازێکی ئەمەریکی لە ئوردن گیانی لەدەستدا، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش دەڵێ، سەربازەکە لە رووداوێکدا گیانی لەدەستداوە کە پەیوەندیی بە شەڕەوە نەبووە.

لە بەیاننامەیەکدا، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رۆژی چوارشەممە (24-6-2020) رایگەیاند سەربازێکی سوپا بە ناوی نیک براڤۆ ریگولیز کە تەمەنی ٢٠ ساڵە رۆژی سێشەممە لە رووداوێکدا لە ئوردن گیانی لەدەستداوە، رووداوەکەش پەیوەندیی بە شەڕ نەبووە.

ئوردن یەکێکە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەمەریکا بنکەی سەربازی تێدا دامەزراندووە و، زیاتر له‌ دوو هه‌زار سه‌ربازی تێدا جێگیركردووه‌.







K24
Top