رێکخراوی تەندروستی جیهانی کاراترین رێگا بۆ رزگارکردنی گیانی توشبوانی کۆرۆنا ئاشکرادەکات
کاراترین رێگا بۆ رزگارکردنی گیانی توشبوانی پەتای کۆڤید-19 بریتییە لەدابینکردنی ئۆکسجین بۆ توشبوان
تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرسیوس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەتویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کاراترین رێگا بۆ رزگارکردنی گیانی توشبوانی پەتای کۆڤید-19 بریتییە لەدابینکردنی ئۆکسجین بۆ توشبوان.
هەفتانە بە نزیکەیی ملۆنێک توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆماردەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەفتانە بە نزیکەیی ملۆنێک توشبوی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان تۆماردەکرێت، لە ئێستا جیهان رۆژانە پێویستی بەوەیە 620 هەزار مەتر دوجا ئۆکسجینی بۆ دابینبكرێت، كە دەكاتە 88 هەزار بتڵی گەورەی ئۆکسجین.
خەندان
