له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له 600 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/6/2020، له ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 425 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 599 هه‌زار و 705 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه حه‌وت هه‌زار و 600 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 153 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته هه‌شت هه‌زار و 359 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 356 هه‌زار و 425 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
