نرخی نەوت جارێکی دیکە دادەبەزێت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، لە دوایین مامەڵەدا بە 42.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 26 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.6ی نرخەکەی، لە دوایین مامەڵەدا بە 42.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 38 سەنت کەمیکرد و بە 40.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 38 سەنت کەمیکرد، کە لەسەدا 0.9ی نرخەکەیەتی و بە 40.35 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.
لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19 پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و پەکین ئاڵۆزتر بوە، بەتایبەت لە پاش ئەوەی چەندین جار ئەمریکا تۆمەتی ئەوەی دایە پاڵ چین کە بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە ڤایرۆسی کۆرۆنای بە جیهاندا بڵاوکردوەتەوە و زانیارییەکانی لەبارەی پەتاکە شاردوەتەوە.
شەوی رابردو راوێژکارێکی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو رێککەوتننامە بازرگانییەی کە لەنێوان چین و ئەمریکا گرێدراوە کۆتایی هاتوە، ئەوەش وایکرد نرخی نەوت بەڕێژەیەکی ببەرچاو دابەزێت، بەڵام بەهۆی دڵنیایدانی ترەمپ لەبارەی سەلامەتی رێککەوتننامەکە دابەزینی نرخەکەی سنوردار کرد.
خەندان-
