له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 388 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 388 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 122 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه‌‌‌‌ 23/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 388 هه‌زار و 225 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 356 هه‌زار و 715 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 122 هه‌زار و 611 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و سێ هه‌زار و 62 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنيوز
Top