چین تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی یەکەم پێکوتەی دژە کۆرۆنای ڕاگەیاند
بەگوێرەی ماڵپەڕی (چایینا دۆت ئۆرگ)، ئەنجامەکان دەریدەخەن، پێکوتەکە بێ گرفتە و هیچ پەرچەکردارێکی نەرێنیی ترسناکی لێ نەکەوتووەتەوە، سەرکەوتووش بووە لە هاندانی لەشی مرۆڤ لە دروستکردنی دژە تەن بۆ ڤایرۆس لەلایەن تەواوی ئەو کەسانەی بەشداریی تاقیکردنەوەکەیان کردووە، دوای ئەوەی هەریەکەی لە ماوەی 28 رۆژدا دوو قەترەیان لە پێکوتەکە پێ دراوە.
کۆمپانیایەکە دەری خستووە، ئەو تاقیکردنەوانەی پێکوتە، توێژینەوەیەکی رەمەکین. لە 12ی نیسانی رابردوودا، پێکوتەکە بۆ تاقیکردنەوە رەزامەندیی بەدەست هێنا، قۆناغی یەکەم و دووەمی تاقیکردنەوەکانیشی لە پارێزگای ووچی لە هەرێمی هنان دەست پێ کرد. تاقیکردنەوە رەمەکییەکان بۆ ماوەی 66 رۆژ بەردەوام بوون و داتا و زانیارییەکان سەلامەتی و کاریگەریی پێکوتەکەیان دوای دوو قەترە دەرخست.
هەروەها تێکڕای ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بۆ تەمەنە جیاوازەکان و رێکارە جیاوازەکان و قەترە جیاوازەکان و کاتەکانی دەرزییە جیاوازەکان بە تەواوی کۆ کراونەتەوە.
تاقیکردنەوەکان، کە درێژترین ماوەی خایاندووە لە جیهان، داتای چڕ و پڕی پێشکەش کردووە، ئەنجامەکانیش دەریان خستووە، پێکوتەکە کاریگەرترینە و داتا زانستییەکان قابیلی چاودێرین بۆ خۆپارێزیی لە پەتای کۆڤید- 19.
کۆمپانیایەکە دەڵێت تاقیکردنەوەی پێکوتەکە سەرژمێرییەکەی لە نێوان تەمەنەکانی 18- 59 ساڵیدایە و دابەش کراونەتە سەر سێ کۆمەڵەی یەک لەدوای یەک، بڕی کەم و ناوەنجی و بەرز لە پێکوتەکە، هەروەها پێدانی خۆراکی جۆراوجۆر.
توێژینەوەکە جەخت لەسەر هەڵسەنگاندنی ئاستی سەلامەتیی پێکوتەکە و کاریگەرییەکەی دەکاتەوە، لەگەڵ چاودێریی لەسەر گۆڕانکارییەکان لە بەرگریی خانەکان دوای پێدانی دەرمان بۆ زانینی کردارە خۆراکییەکە و ئەو بڕە گونجاوە و ئاستی سەلامەتی و کاریگەریی پێکوتەکە و گۆڕانکارییەکان لە ئاستەکانی دژەتەنەکان لە لەشدا.
تا ئێستا 1120 کەسی بەشدار لە تاقیکردنەوە رەمەکییەکە قۆناغی یەکەم و دووەمیان لە وەرگرتنی دوو دەرزیی پێکوتەکە تەواو کردووە.
سەبارەت بە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەم دواییانە لە پەکین دۆزرایەوە، هەندێ لە شارەزایان ترسیان هەیە، کە ئەمە ببێتە هۆی دووقاتی کاریگەریی پێکوتەکە یاخود پەککەوتنی.
یانگ چیاو مینگ، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای تەکنەلۆجیای زیندەیی (ساینۆفارما) گوتی، تێبینی ئەو جۆرە نوێیەی جینەی کردووە، کە “هێشتا لەناو پێکوتەکە دایە، کە کۆمپانیایەکە پێشی خستووە، بۆیە کار لە کاریگەریی پێکوتە پەککەوتووەکەی ئێستا نابێت".
کۆمپانیایەکە دەریخست، چالاکانە کار دەکا بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی لە قۆناغی سێیەم لە تاقیکردنەوەی رەمەکی، نیەتی هاوکاریشی لەگەڵ کۆمپانیان و دامەزراوەکان لە چەندین وڵاتدا دەستنیشان کرد.
باسنيوز
