له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 207 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 119 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، نۆ هه‌زار و 722 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 573 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 207 هه‌زار و 525 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 166 هه‌زار و 427 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
