بۆڵتن زانیاری نوێ لەبارەی پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ ژاپۆن ئاشکرا دەکات

 بۆڵتن زانیاری نوێ لەبارەی پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ ژاپۆن ئاشکرا دەکات
راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ژاپۆن کردوە پارەی تایبەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بۆ چوار هێندە زیادبکات، ئەگەر نا هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە دەکشێنێتەوە.

ترەمپ داوایکردوە خەرجی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە زیادبکرێت بۆ زیاتر لە چوار هێندە


ئاژانسی هەواڵی کیۆدۆ-ی ژاپۆنی بڵاویکردەوە، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە یاداشتنامەکانیدا کە بڕیارە سبەینێ سێشەممە بڵاوبکرێتەوە نوسیویەتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی سەردانەکەی ساڵی رابردودا بۆ ژاپۆن، داوایکردوە خەرجی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە زیادبکرێت بۆ زیاتر لە چوار هێندە.

ترەمپ هەڕەشەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ژاپۆن کردوەژاپۆن

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو، بەپێی یاداشتنامەکانی بۆڵتن ترەمپ داوایکردوە خەرجی نوێکردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن بکرێت بە هەشت ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، ئەگەرنا هێزەکانی لەو وڵاتە دەکشێنێتەوە.

لەساڵی رابردوەوە چەندین دەنگۆ لەبارەی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن لەبارەی زیادکردنی خەرجی هێزەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن بڵاوبوەتەوە، بەڵام حکومەتی تۆکیۆ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردوەتەوە.

لە31ی ئازاری ئەمساڵدا حکومەتی تۆکیۆ رایگەیاندوە، خەرجی پارێزگاریکردن لەمانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا لەساڵی رابردو 197.4 ملیار دۆلاربوە.




خەندان
Top