له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 122 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌‌‌ 22/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 356 هه‌زار و 715 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 330 هه‌زار و 578 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 122 هه‌زار و 248 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 980 هه‌زار و 367 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.











باسنیوز
Top