له ئێران دوو هه‌زار و 368 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 116 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، نۆ هه‌زار و 623 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 368 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 204 هه‌زار و 952 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 163 هه‌زار و 591 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
