یۆنان هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپا لە دژی تورکیا دەکات

یۆنان هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپا لە دژی تورکیا دەکات


یۆنان هەڕەشەی بەکارهێنانی سوپا لە دژی تورکیا دەکات و فەرماندەیەکی باڵاش باسی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری دەکات.

قوستەنتینۆس فلۆرۆس، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای یۆنان رایگەیاندووە، ئەگەر تورکیا ”هێڵی سوور ببەزێنێت“، ئەوا سوپای یۆنان رووبەڕووی دەبێتەوە و شەڕێکی بەرفراوان لە دژی ئەو وڵاتە، دەست پێدەکات.

قوستەنتینۆس فلۆرۆس هەروەها رایگەیاندووە، هەر کەس و لایەنێک پێ بخاتە سەر خاکی یۆنان یان رووبەڕووی سوپای یۆنان ببێتەوە، ”باجێکی قورس دەدات“.

هەروەها نیکۆس باناگیۆتۆپۆلۆس، وەزیری بەرگریی یۆنان رایگەیاندووە، وڵاتەکەی سەروەرییەکانی خۆی دەپارێزێت و مافی بەرگریی سەربازی لە دژی تورکیا، بەکار دەهێنێت.









باسنیوز
Top