مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەەی ئەمریکا : پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێکاری زیاتر لە دژی ئێران بگرنەبەر

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەەی ئەمریکا : پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێکاری زیاتر لە دژی ئێران بگرنەبەر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر ئێران ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەرنەبڕێت، دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەبن بۆ گرتنەبەری رێکاری زیاتر لەدژی ئێران.

هاوکارینەکردنی ئێران لەگەڵ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دەبێتە هۆی وروژاندنی پرسیاری ئەوەی ئایا ئێران هەوڵ دەدات چی بشارێتەوە؟


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هاوکارینەکردنی ئێران لەگەڵ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، جێگەی نیگەرانییە و دەبێتە هۆی وروژاندنی پرسیاری ئەوەی ئایا ئێران هەوڵ دەدات چی بشارێتەوە؟".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیران تا ئێستا هیچ ویستێکی بۆ دانانی سنورێک بۆ پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی دەرنەبڕیوە و بەربەستی لەبەردەم کارەکانی ئانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دروستکردوە، ئەم کارەش هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەبن بۆ گرتنەبەری رێکاری زیاتر لەدژی ئێران


پۆمپیۆ باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئێران ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەرنەبڕێت، دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەبن بۆ گرتنەبەری رێکاری زیاتر لەدژی ئێران.

پێنجی ئەم مانگە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەدواین راپۆرتیدا لەبارەی پابەندبونی ئێران بە رێککەوتننامەی ئەتۆم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە هەشتجار زیاترە لەوەی رێگە پێدراوە و تارانیش گرفت بۆ تیمەکانیان کە تایبەتن بە چاودێریکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی دروستدەکات.






خەندان-=
Top