لە بەریتانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و سێ کەسی کوشت

لە بەریتانیا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و سێ کەسی کوشت

لە بەریتانیا کەسێک بە چەقۆ ھێرشیکردە سەر خەڵک و سێ کەسی کوشت و سێی دیکەی بریندار کرد.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە لە شارۆچکەی ریدینگ لە باشووری ئەو وڵاتە، کەسێک بە چەقۆ ھێرشی کردە سەر خەڵک. پۆلیس لەبارەی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام وەکو رووداوێکی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن.

ھێرشەکە شەوی رابردوو لە پارکێک روویداوە، کە پێشتر شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی دژی رەگەزپەرستی بوو، بەڵام پۆلیس پێی وانییە هێرشەکە پەیوەندیی بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبووبێت.

پۆلیس لە شوێنی رووداوەکە کەسێکی تەمەن 25 ساڵی دەستگیرکردووە و، ھێشتا ھۆکار و پاڵنەری پشت ھێرشەکە نازانرێت.

شاهێدحاڵێک کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، دەڵێ "کەسێکی باڵابەرز بە چەقۆیەکەوە هاتە نێو پارکەکە و بە هەڕەمەکی هێرشی کردە سەر ئەوانەی لەسەر چیمەنەکە دانیشتبوون".

ئەو شاهێدحاڵە ناوی کۆرانس وۆرتە هەروەها دەڵێ "هێرشکەرەکە چووە لای گرووپێک کە لە نزیکەی 10 کەس پێکهاتبوون و ویستی بە چەقۆ لێیان بدات و سێ کەسم بینی کە بە چەقۆ لە مل و لە بن قۆڵی دان. دواتر رایکردە لای گرووپێکی دیکە و چەقۆی لە پشتی ملی یەکێکی دیکە دا. کاتێکیش زانی هەمووان خەریکن رادەکەن، ئەویش رایکردە دەرەوەی پارکەکە".







K24
Top