ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە هەشت ملیۆن و 869 هەزار و 225 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21-6-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، چیلی، ئێران، ئەڵمانیا، تورکیا، پاکستان، مەکسیک، فەرەنسا، سعودیە، بەنگلادیش، کەنەدا، باشووری ئەفریقیا، قەتەر و و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، چوار ملیۆن و 674 هەزار و 117 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 466 هەزار و 809 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.








باسنيوز
Top