له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ سێ ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ سێ ملیۆن كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 121 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌‌‌ 20/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 297 هه‌زار و 190 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 121 هه‌زار و 407 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 956 هه‌زار و 61 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.





باسنيوز
Top