نرخی نەوتی خاو 42 دۆلاری تێپەڕاند

 نرخی نەوتی خاو 42 دۆلاری تێپەڕاند

بەهۆی پێداگیری بەشێک لەگەورە وڵاتانی پیشەسازی جیهانی لەسەر کردنەوەی چالاکییە بازرگانییەکان، کەمێک بەرلەئێستا نرخی نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا 42 دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 42.05 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لەسەدا 1.3 دۆلار نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و بەوەش نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 42.05 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس بۆ 39.30 دۆلار بەرزبوەوە


هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی تەکساس 0.46 دۆلار بەرزبوەوە کەڕێژەی لەسەدا 1.18-ی نرخەکەی پێشویەتی، بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک بۆ 39.30 دۆلار بەرزبوەوە

لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، کۆبونەوەی نێوان روسیا و ئۆپێک بەمەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردن، دواجار بڕیاردرا بۆماوەی مانگێکی تر ماوەکە درێژبکرێتەوە، ئەوەش بەیەكێك لەهۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دادەنرێت.

هاوكات، لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی ئابوری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.









خەندان
Top