سعودیە ڕەخنەی توندی لە هێرشەكانی توركیا گرت

سعودیە ڕەخنەی توندی لە هێرشەكانی توركیا گرت
ئەمڕۆ پێنجشەممە شانشینی سعودیە بە توندی ڕەخنەی لە هێرشەكانی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان گرت و بە هەمان شێوەی هێرشەكانی ئێران سەركۆنەی كرد.

سعودیە ئەمڕۆ هەمان زمانی سەركۆنەكردنی ئێرانی بەرانبەر توركیا لەسەر هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەكار هێنا، بەمەش چاوەڕوان دەكرێ پەیوەندییەكانی نێوان ریاز و ئەنكەرە بەرەو گرژی بچێت.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە هێرشەكانی توركیا و ئێرانی بەیەكەوە بۆ سەر "خاكی عێراق" بە دوژمنكارانە ناو بردووە.

سعودیە دووپاتی كردووەتەوە پشتیوانی لە عێراق دەكات لە هەر هەنگاو و ڕێوشوێنێك كە بیگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی خاكەكە و ئاسایش و سەقامگیرییەكەی.

جێی باسە ئێران و توركیا چەند رۆژێكە هاوكات هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە.












باسنيوز



Top