له ڕووسیا 194 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/6/2020، له ڕووسیا حه‌وت هه‌زار و 843 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 553 هه‌زار و 301 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 249 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 194 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته حه‌وت هه‌زار و 478 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 304 هه‌زار و 342 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
