له ئێران "پۆلیسی كۆرۆنا" پێكده‌هێندرێت
زه‌ینه‌لعابدین موسه‌وی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، هه‌ر توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتین جێبهێڵێت و ببێته هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌لایه‌ن "پۆلیسی كۆرۆنا"وه ده‌سگیرده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ، هاوكات دۆسیه‌یه‌كی له دادگا له‌داهاتودا بۆ ده‌كرێته‌وه و رێگه‌شی پێ‌نادرێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ی.
پێویسته توشبوان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای پێداویستی یاخود چاره‌سه‌ری پزیشكی بكه‌ن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له پزیشك و پۆلیس پێكهێندراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پابه‌ندبونی توشبوانی كۆرۆنا و مانه‌وه‌یان له ماڵهكانیانیان بكه‌ن، پێویستیشه توشبوان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای پێداویستی یاخود چاره‌سه‌ری پزیشكی بكه‌ن.
هه‌رێمی خوزستان به‌یه‌كێك له‌ناوچه سوره‌كان به‌نسبه‌ت بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا داده‌نرێت و ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وام روی له زیادون كردوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێرانیبش هۆكاره‌كه‌ی بۆ پابه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
خەندان
