هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لەبارەی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له‌به‌غدا رونکردنەوە دەدات
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك له به‌غداد بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، چوار كه‌س كه سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه بون برینداربون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كاتژمێر 10:10 خوله‌كی شه‌وی رابردو، فڕۆكه‌یه‌ك له‌جۆری (130c) كه سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسمانی ئه‌مریكا بو له سه‌ربازگه‌ی تاجی ئاسمانی له‌عێراق كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه چوار سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه برینداربون.
له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكیه‌وه له سه‌ربازگه‌ی تاجی چاودێری برینداره‌كان ده‌كرێت
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سه‌رجه‌م برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان جێگیره و له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی له سه‌ربازگه‌ی تاجی چاودێری ده‌كرێن.
لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه ده‌كرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
شه‌وی رابردو خه‌ندان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له جۆری C130 له ئه‌نجامی خۆ كێشانی به دیواری فڕۆكه‌خانه‌ی تاجیدا له به‌غدا تێكشكاوه.
خەندان-
