چین و پێکوتە.. تۆمەتی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە فەشەلهێنانی کێبرکێ
بەڵام ئەم تۆمەت خستە پاڵەی چەتەکان و رێگرییانە وەک بڵێی کۆتاییان نەهاتووە، بۆیە رۆژی یەکشەممە، سیناتۆرێکی ئەمریکی تۆمەتی هاوشێوەی ئاراستە کردنەوە.
ریک سکۆت، ئەندامی کۆماریی لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکی، ئەمڕۆ گوتی، وڵاتە یەکگرتووەکان بەڵگەی ئەوەی لەبەردەست دایە، کە دەردیدەخا چین هەوڵی سستکردن و راگرتنی هەوڵەکانی وڵاتانی رۆژئاوا دەدا بۆ پێشخستنی پێکوتە بۆ نەخۆشیی کۆڤید- 19، یان بۆ بەتەواویی فەشەل پێ هێنانی.
لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیی لەگەڵ (بی بی سی)ی بەریتانی گوتیشی: “پێویستە لەسەرمان ئەو پێکوتەیە پێش بخەین، بەداخەوە بەڵگەمان هەیە، کە چینی شیوعی هەوڵی سستکردن و فەشەلپێهێنانی کارەکەمان دەدا”. بەردەوام بوو و گوتیشی: “چین نایەوێ ئێمە زووتر ئەو پێکوتەیە بەرهەم بێنین، بڕیاریان داوە ببنە دوژمنی ئەمریکا و دیموکراسی لە سەرتاسەری جیهان”.
لە وەڵامی پرسیارێکیش سەبارەت بە بەڵگەنامەکەی وڵاتە یەکگرتووەکان سەبارەت بەو تۆمەتە، سکۆت نەچووە سەر وردەکارییەکان، بەڵام گوتی، کە ئەو بەڵگەنامەیە لە دەزگا ئەمنییەکانەوە هاتووە.
گوتیشی: “ئەم پێکوتەیە شتێکی گرنگە بۆ هەموومان، بۆ ئەوەی سەرلەنوێ رەوڕەوەی ئابووریمان بکەوێتەوە جوولە، باوەڕیشم وایە، کە ئەگەر بەریتانیا یەکەم جار پێشی بخات یان ئێمە، ئەوا لەگەڵیدا بەشدار دەبین، چین لەگەڵماندا بەشدار نابێ”.
ئەمە دوای چەند سەعاتێک هات، لە راگەیاندنی وانگ زیجانگ، وەزیری زانست و تەکنەلۆژیای چینی، کە گوتی، وڵاتەکەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان زیاد دەکات، ئەگەر لە پێشخستنی پێکوتە بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ سەرکەوت.
وانگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە پەکین گوتیشی: “ئەگەر پێکوتەکەمان ئامادە بوو، وا دەکەین سوودی بۆ هەموو جیهان هەبێ”.
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی و ئاژانسی ئاسایشی ئەلکترۆنی و ئاسایشی ژێرخان، مانگی رابردوو لە بەیانێکدا هۆشداریی دایە ئەو رێکخراوانەی توێژینەوە دەربارەی پەتایەکە دەکەن، کە تۆڕەکەیان لە لایەن کۆماری چیینی میللییەوە کراوەتە ئامانج.
جەختیشی کردەوە: “توانیویانە بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە، کە مەبەستیان بووە بگەنە ئەو توێژینەوە و بەرهەمە فکرییە گرنگانە و ئەو بەیان و داتایانەی تەندروستیی جیهانی، کە پەیوەندییان بە پێکوتەکان و چارەسەرییەکان و پشکنینەکانی ئەو تۆڕ و گرووپانەوە هەیە، کە پەیوەندییان بە توێژینەوە دەربارەی کۆڤید- 19ەوە هەیە”.
بۆیە ئەوکات وایان لێکدایەوە: “ئەوەی چین هەوڵی بۆ ئەدات لە بەئامانجگرتنی ئەو کەرتانە، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر هەوڵەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆڕۆنا”.
باسنيوز
