یه‌كه‌م شار له ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می پۆلیسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
رۆژی 7ی حوزه‌یران، ئه‌نجومه‌نی شاری مینیاپۆلسی له ویلایه‌تی مینیسۆتا، به‌شی پۆلیسی شاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆتایی به كاری پۆلیس هێنا له شاره‌كه.
لیزا بێنده‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مینیاپۆلس له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئاشكرایه كه سیستمی ئێستای پۆلیس تازه له‌م شاره ناتوانێت ئه‌م پێكه‌وه‌یی و ئاشتییه بپارێزێت، وتیشی: "شكستمان هێناوه له‌وه‌ی بتوانین له‌ماوه‌ی رابردوودا ریفۆرمێكی هه‌نگاو به هه‌نگاوی ئه‌م به‌شه بكه‌ین".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری مینیاپۆلسی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه دێت كه به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید -ی ره‌شپێسته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا دوای ئه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاره‌كه، گیانی له‌ده‌ستدا.
دوو هه‌فته‌یه جۆرج فلۆیدی ره‌شپێست، 46 ساڵان، له‌لایه‌ن پۆلیسێكی سپیپێسته‌وه كوژراوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نی ساتی گیان له‌ده‌ستدانی فلۆید، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوایین گوته‌كانی كه ملی فلۆید له ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیسێكی سپیپێستدایه و ده‌ڵێت: "ناتوانم هه‌ناسه بده‌م".
ئێستا ئه‌و قسه‌یه‌ی فلۆید بووه‌ته درووشمی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان و جارێكی دیكه پرسی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر به ره‌شپێسته‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی ره‌شپێسته‌كان دیسانه‌وه به درووشمی "گیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه"، ده‌ستیان به چالاكی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌لۆندرا كان‌و، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه له تویته‌ری خۆیه‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پۆلیسی شاره‌كه شیاوی چاكسازی نییه و ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به ته‌واوه‌تی كۆتایی پێده‌هێنرێت".
له 12 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه 9 ئه‌ندامیان ده‌نگیان به هه‌ڵوه‌شانه‌نه‌وه‌كه‌دا بێئه‌وه‌ی بچێته‌وه به‌رده‌م حكومه‌تی ویلایه‌تی مینیسۆتا. هه‌ر بۆیه ده‌شێت ئه‌مه كێشه‌یه‌كی یاسایی دروست بكات. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌گه‌ڵ یاساناسانی ویلایه‌ته‌كه و پۆلیسی فیدرالی تووشی كێشه ببێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نه‌كه ڤیتۆیان به‌كارهێناوه كه پێویسته هه‌موو بودجه‌یه‌كی كارگێڕی به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كه ده‌بڕدرێت و شتێك نه‌مێنێت كه ناوی پۆلیس بێت. به‌پێی بڵاوكراوه‌كه ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئاشتی و پێكه‌وه‌یی گشتی كۆمه‌ڵگه و له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمێكدا كه له پاركی باودهۆرن به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها جایكوب فرای، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌نجومه‌نی مینیاپۆلس ده‌نگی له‌سه‌ر چاكسازییه‌كی فراوان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستای پۆلیس هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و جارێكی دیكه و سه‌ر له‌نوێ بنیات بنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به كاتێكی زۆره.
ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌نیازه له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی، رێكخراوی سه‌لامه‌تی گشتی دابنێت كه بتوانێت سه‌لامه‌تی شاره‌كه بپارێزێت. به‌م هه‌نگاوه ویلایه‌تی مینیسنۆتا ده‌چێته ناو مێژووی رێفۆرمی ئه‌مریكاوه و له هه‌مانكاتدا بووه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی ره‌شپێسته‌كان له ئه‌مریكا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی مینیاپۆلسی له‌ناو خۆپیشانده‌ران ره‌تیكرده‌وه كه پاڵپشتی كۆتاییهێنان به كاری پۆلیس بكات له شاره‌كه، بۆیه رۆژی 6ی حوزه‌یران، جایكۆب فرای، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كرایه ده‌ره‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی، وتی: "من پشتگیری ئه‌وه ناكه‌م كه بودجه‌ی پۆلیسی شاره‌كه ببڕدرێت و پۆلیس له‌شاره‌كه نه‌مێنێت".
پۆلیسی شاره‌كه به‌رده‌وام به ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر ره‌شپێسته‌كان تۆمه‌تبار كراوه، كوژرانی فلۆیدیش سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه چڕتر كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شار و ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه.
K24
