ترەمپ پاشەکشە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

ترەمپ پاشەکشە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات


سەرۆکی ئەمریکا لە راپرسییەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا پاشەکشە دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، رایگەیاندووە، بە درێژایی سێ ساڵی رابردوو دووچاری هێرش بووەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هەوڵەکانی لابردنی لە سەرۆکایەتی و تۆمەتبارکردنی بە وەرگرتنی پاڵپشتیی رووسیا لە هەڵبژاردن، بوونە هۆی پێشکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان.

ترەمپ جۆ بایدنی بە ”خەواڵوو“ ناوبردووە و دیموکراتەکانیشی بە ”بێ سوود“ ناوبردووە و رایگەیاندووە، پێشکەوتنی بایدن بێویژدانییە.

پێشتر لە راپرسییەکدا، کە CNN رێکی خستبوو، ترەمپ تەنیا %41ـی دەنگەکان بە دەست دەهێنێت و لە بەرامبەردا، جۆ بایدن %51ـی دەنگەکان بەدەست دەهێنێت.












باسنیوز
Top