له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 8/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و 449 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 988 هه‌زار و 544 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 112 هه‌زار و 469 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 761 هه‌زار و 708 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
