وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی سەپاندنی دەسەڵات لە بانکی رۆژئاوا سەردانی ئیسرائیل دەکات

 وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی سەپاندنی دەسەڵات لە بانکی رۆژئاوا سەردانی ئیسرائیل دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڕیارە چوارشەممەی داهاتو بگاتە ئیسرائیل بۆ هۆشداریدان لەبارەی سەپاندنی دەسەڵات لە بانکی رۆژئاوا لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ماس هۆشداری دەدات لەبارەی سەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵات لە بەشە داگیرکراوەکانی خاکی فەڵەستین


بەپێی هەواڵێکی رۆنامەی هائاڕتس-ی ئیسرائیلی، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەو سەردانەدا چاوی بە گابی ئەشیکنازیۆ، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دەکەوێت، هۆشداری دەداتێ لەبارەی سەرئەنجامەکانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵات لە بەشە داگیرکراوەکانی خاکی فەڵەستین لە بانکی رۆژئاوا.

ئەڵمانیا ناچاردەبێت هەڵبژاردن لە نێوان هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل و پابەندبونی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها باڵاکانی یەکێتی ئەوروپابکات


بەپێی ئەو سەچاوەیە، لەو سەردانەدا ماس بۆ ئیسرائیلییەکانی روندەکاتەوە، ئەگەر ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی بەشەکانی خاکی رۆژئاوا جێبەجێبکات، ئەوا ئەڵمانیا ناچاردەبێت هەڵبژاردن لە نێوان هاوپەیمانی لەگەڵ ئیسرائیل و پابەندبونی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها باڵاکانی یەکێتی ئەوروپابکات ، سەرئەنجامی ئەوەش لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا نابێت.

20ی مانگی رابردوش نیکۆلای ملادینۆڤ، رێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، "سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بانکی رۆژئاوا سەپێچییەکی مەترسیداری یاسا نێودەوڵەتییەکانە، دەبێتە هۆی داخستنی دەرگای دانوستانەکان لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل".



خەندان-
Top