تا کۆتایی ئەمساڵ دیواری نێوان تورکیا و ئێران تەواو دەبێت

تا کۆتایی ئەمساڵ دیواری نێوان تورکیا و ئێران تەواو دەبێت


بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ (ساڵی 2020)، دیواری نێوان هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران، تەواو ببێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، %75ـی کارەکانی دروستکردنی دیواری نێوان وڵاتەکەی و ئێران، تەواو بووە.

سولەیمان سۆیلو پێیوایە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە دزە دەکەنە ناو خاکی باکووری کوردستان و تورکیا و ئەو دیوارە بە هۆکارێک بۆ رێگرتن لە پەڕینەوەی ئەو چەکدارانە، دادەنێت.

هەروەک ئەو ئاژانسە باسی کردووە، تورکیا بە نیازە تا کۆتایی ئەمسال دیوارەکە بە تەواوی دروست بکات.








باسنيوز
Top