بایدن بە فەرمی بوە ركابەری ترەمپ لە هەڵبژاردنی داهاتو
سەرجەم كاندیدەكانی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریكا پاشەكشەیان كردوە
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتێد پرس ئاشكرایكردوە،"لەئێستادا سەرجەم كاندیدەكانی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریكا پاشەكشەیان كردوە و تەنها جۆ بایدن ماوە و بەشێوەیەكی فەرمی ڕکابەری کۆتایی دۆناڵد ترامپ لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بڕیارە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
جۆ بایدن لە ژیانی سیاسی خۆیدا چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەمریكا هەبوە و دواین بەرپرسیارێتیش جێگری باراك ئۆباما سەرۆكی پێشوی ئەمریكا بوە.
لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەكان و كۆڕ و كۆبونەوە جەماوەرییەكان، چەندین تۆمەتیان ئاراستەی یەكتر كردوە
بایدن و ترەمپ لە ماوەی رابردودا لە میانی بانگەشەكانیان لەرێگەی دەزگا راگەیاندنەكان و كۆڕ و كۆبونەوە جەماوەرییەكان، چەندین تۆمەتیان ئاراستەی یەكتر كردوە ئەوەش لەپێناو راكێشانی زۆرترین دەنگدەری ئەمریكا بەلای خۆیان.
لەئێستادا كە بەهۆی كۆرۆناوە دۆخێكی خراپی ئابوری لە ئەمریكا سەریهەڵداوە و لە ئەنجامی كوژرانی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست، بایدن دەیەوێت هەلەكە بقۆزێتەوە و شكستی ترەمپ لە سەرۆكایەتی ئەمریكا بكاتە هۆكاری كۆنتڕۆڵنەكردنی دۆخەكە، لەو روەشەوە ترەمپی بە بەرپرسیاری سەرەكی دۆخی ئێستای ئەمریكا تۆمەتباركردوە.
خەندان
