له ڕووسیا 162 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/6/2020، له ڕووسیا نۆ هه‌زار و 35 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 414 هه‌زار و 878 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه نۆ هه‌زار و 268 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 162 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته چوار هه‌زار و 855 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 171 هه‌زار و 883 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
