ئۆپێک: روسیا ئامادەیی نیاشنداوە بۆ کۆبونەوەی پێشوەخت

 ئۆپێک: روسیا ئامادەیی نیاشنداوە بۆ کۆبونەوەی پێشوەخت
سێ سەرچاوەی ئۆپێک رایانگەیاندوە، حکومەت روسیا ئامادەیی نیاشنداوە بۆ کۆبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ رێکخراوەکەیان.

روسیا ئامادەیی نیاشنداوە بۆ کۆبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ رێکخراوەکەیان لەبارەی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت


سێ سەرچاوە لەرێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ( ئۆپێک) بەرۆیتەرزیان راگەیاندوە، روسیا ئامادەیی نیاشنداوە بۆ کۆبونەوەی پێشوەخت لەگەڵ رێکخراوەکەیان لەبارەی کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت.

بڕیاربو خولی داهاتوی دانیشتنەکانی نێوان روسیا و ئۆپێک پلەس لەچواری حوزەیران ئەنجامبدرێت


بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز، بڕیاربو خولی داهاتوی دانیشتنەکانی نێوان روسیا و ئۆپێک پلەس لەچواری حوزەیران ئەنجامبدرێت و روسیاش وەک پێویستی دۆخەکە ئامادەیی نیشانداوە پێش ئەو وادەیە لەگەڵ ئۆپێک کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی بازاڕی نەوت و هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە.

جەزائیر، کە ئێستا سەرۆکایەتی رێکخراوی ئۆپێک دەکات رۆژی 9-10-ی حوزەیرانی بۆ کۆبونەوەی ئۆپێک پلەس دەستنیشانکردوە تا ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی نەوتی عێراق، سعودیە و کوەیت بکرێت.

رەزامەندی روسیا بۆ دانیشتنی پێشوەخت لەگەڵ ئۆپێک نیشاندانی رازیبونی روسیایە بە کەمکردنەوەی زیاتری هەناردەکردنی نەوت


بەگوێرەی شارەزایانی بازاڕی نەوت، رەزامەندی روسیا بۆ دانیشتنی پێشوەخت لەگەڵ ئۆپێک نیشاندانی رازیبونی روسیایە بە کەمکردنەوەی زیاتری هەناردەکردنی نەوت.





خەندان
Top