ترەمپ هەوڵی داخستنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی بەناوبانگ دەدات

ترەمپ هەوڵی داخستنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی بەناوبانگ دەدات


سەرۆکی ئەمریکا بە هەماهەنگیی پارێزەرەکانی، هەوڵی داخستنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دەدات، کە چەندین ملیۆن کەس تێیدا بەشدارن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، دەتوانن تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) دابخەن، بەڵام پێویستیان بە پرۆسەیەکی یاساییە، بۆیە راوێژ بە پارێزەرەکانی دەکات.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاند، ئەگەر بە زەبری یاسا بتوانێ تویتەر دابخا، ”ئەوە دایدەخەم“ و جێگرەوەش بۆ تویتەر هەیە.

رۆژی پێنجشەممە 28-5-2020، سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بڕیارێک بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد.











باسنيوز
Top