ئه‌فغانستان؛ له هێرشێكی تاڵیباندا حه‌وت كارمه‌ندی ئاسایش كوژران
حسێن شا، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی سیاگێرد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌فغانستان، ده‌ستدرێژی گوله‌یان لێكردون، له ئه‌نجامیشدا پێنج كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش كوژراون دو كه‌سی دیكه‌ش له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌دا كوژراون.
یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزی ئاسایش له‌ئه‌نجامی دهستدرێژهكهدا برینداربوه
له‌لای خۆشیه‌وه وه‌حیده شههكار حاكمی ناوچه‌ی بروان رایگه‌یاندوه، یه‌كێك له كارمه‌ندانی هێزی ئاسایش له‌ئه‌نجامی دهستدرێژهكهدا برینداربوه، چه‌كدارانی تاڵیبانیش زیانیان به‌ركه‌وتوه".
پێشتریش ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندبو، له سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، ژماره‌ی قوربانیانی تاڵیبان كه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرابو به‌رێژه‌ی 80% كه‌مبوه‌ته‌وه.
خەندان
