عەلی قەرەداغی: ئەوەی لە لیبیا رودەدات، سەرکەوتنی شۆڕشە بەسەر دیكتاتۆریەت و زوڵمدا

 عەلی قەرەداغی: ئەوەی لە لیبیا رودەدات، سەرکەوتنی شۆڕشە بەسەر دیكتاتۆریەت و زوڵمدا
ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، ئەو ململانێ و بەریەکەوتنانەی ئەمڕۆ لەناوچەکەدا رودەدەن ململانێیەکە لە نێوان "ئیرادەی گەل و ئیرادەی دیكتاتۆریەتدا"، دەشڵێت، "ئەوەی لە لیبیا رودەدات، سەرکەوتنی شۆڕشە بەسەر دیكتاتۆریەت و زوڵمدا".

ئەو سەرکەوتنانەی لەسەر خاکی لیبیا بەدەستهاتون، سەرکەوتنی شۆڕشن دژی داپڵۆسین، دیكتاتۆر و ستەمکاری

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە پەرەی خۆی لە تویتەر ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەو سەرکەوتنانەی لەسەر خاکی لیبیا بەدەستهاتون، سەرکەوتنی شۆڕشن دژی داپڵۆسین، دیكتاتۆر و ستەمکاری، هەروەها گەڕانەوەی ئومێد و باوەڕن بە توانای سەرکەوتنی گەلان ئەگەر بوختان و فێڵیش هەرچەند بەردەوام بێت".

ململانێکانی ئەمڕۆ لە ناوچەکەماندا لە نێوان بەرەی خێر و بەرەی شەڕ و داپڵۆسیندایە


ئاماژەی بەوەشکردوە، "ململانێکانی ئەمڕۆ لە ناوچەکەماندا لە نێوان بەرەی خێر و ئیرادەی گەل، ئازادی و پاراستنی شکۆ لەلایەک و بەرەی شەڕ، داپڵۆسین و سوکایەتیکردن بە گەلدایە، *به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رلەناوچوه‌ و جێگیر نه‌بوه‌ و به‌زیوه *(ئایەتێکی قورئانە)".

هەوڵی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە ئاست چارەسەری سیاسی لە لیبیا بێ ئەنجام بوە


‌لێدوانەکەی ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە کاتێکدایە دۆخی سەربازی لیبیا لەلایەن چەندین وڵاتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەستوەردانی تێدادەکرێت و بەوهۆکارەش رۆژانە ژمارەی قوربانییەکان لە ریزی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو وڵاتە لە زیادبوندایە و هەوڵی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە ئاست چارەسەری سیاسی لەو وڵاتەدا بێ ئەنجام بوە.








خەندان
Top