رێکارەکانی کۆرۆنا لە سوریا کەمدەکرێنەوە

 رێکارەکانی کۆرۆنا لە سوریا کەمدەکرێنەوە
حکومەتی سوریا، بڕیاریدا بە هەڵگرتنی تەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپاندبوی بەسەر شار و شارۆچکەکاندا، ژمارەیەک رێکاری دیکەش کەمدەکاتەوە.

قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەکان و نێوان شارەکانی سوریا هەڵدەگیرێت

تیمی حکومی سوریا کە بەرپرس بون لە پلانی کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایدەگەیەنێت، قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوخۆی شارەکانو نێوان شارەکانی سوریا هەڵدەگیرێت.

کاتەکانی کردنەوەی دوکان و شوێنە بازرگانیەکان درێژدەکرێتەوە

ئاماژە بەوەشدراوە لە سەرەتای هاوینەوە، کاتەکانی کردنەوەی دوکان و شوێنە بازرگانیەکان درێژدەکرێتەوە و رۆژانە لە کاتژمێر 8:00 ی سەرلەبەیانیەوە تا 7:00 ی ئێوارە کراوە دەبن.

لە رێکەوتی 31ی ئەم مانگەوە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاماژەبەوەدراوە، لە رێکەوتی 31ی ئەم مانگەوە دەوام دەستپێدەکاتەوە و کاتژمێرەکانی خوێندن لە 9:00ی بەیانەوە بۆ 9:30 ی شەو بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران درێژ دەکرێنەوە.

تیمی حکومەتی سوریا بۆ بەرەنگاری کۆرۆنا راشیدەگەیەنێت، هەر کاتێک بارودۆخەکە پێوست بکات رێکارەکان دەستپێدەکاتەوە.




خەندان-
Top