فرەنسا: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئێران بەرەو خراپی دەڕوات

 فرەنسا: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ ئێران بەرەو خراپی دەڕوات
وەزارەتی دەرەوەی فرەنسا، ئەمرۆ سیشەممە رایگەیاند، بەهۆی زیندانیکردنی پرۆیئسۆرێکی فرەنسی-ئێرانی، لە ئێران پەیوەندیە دبلۆماسیەکانمان لەگەڵ حکومەتی تاران بەرەو خراپی دەڕوات.

پەیوەندیەکانی نێوان تاران-پاریس بەرەو خراپی دەڕوات

بەگوەێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فرەنسا سەرەڕای دوپاتکردنەوەی داخوازی ئازادکردنی ئەو پرۆفیسۆرە، ئێران رەتیکردوەتەوە ئازادی بکات، ئەوەش ئەوانی نیگەران کردوە و دەڵێت" پەیوەندیەکانی نێوان تاران-پاریس بەرەو خراپی دەڕوات".

رێکەوتی 16 ی ئەم مانگە، دادگای باڵای ئێران، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی سزای پێنج ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر پرۆفیسۆرێکی بەرەگەز فرەنسی-ئێرانی.

سەعید دێغان، دادوەری تایبەتی فەریبا ئابدێلخان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، دادگای ئێران بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و پروپاگەندە لە دژی حکومەتی ئێران سزای پێنج ساڵ زیندانی سەپاندوە بەسەر ئابدێلخادا.

فەریبا ئابدێلخا ساڵی رابردو لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو وڵاتەوە لەگەڵ هاوڕێیەکی دەستگیرکرا، هاوڕێکەی مانگی ئازاری ئەمساڵ لە پرۆسەی دیل بە دیلدا ئازادکرا.






خەندان
Top