چین؛ ژمارەیەک توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران
36 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە
بەگوێرەی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین(NHC) ئێوارەی دوێنێ دو شەممە، 36 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، 8 حاڵەتیان لەدەرەوەی چینەوە گەڕاونەوە.
سەرجەمیان(Asymptomatic) بون واتە نیشانەکانیان تیادا دیارینەداوە
لەو ژمارە نوێیە، 26 حاڵەتیان لە شاری وهان بون، کە بە کانگای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە چین و جیهاندا دادەنرێت، سەرجەمیان(Asymptomatic) بون واتە نیشانەکانیان تیادا دیارینەداوە.
لە رێکەوتی 14 ی ئەم مانگەوە، هەڵمەتی پشکنینی (nucleic Acid)ناوکە ترشەلۆک لە وهان و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری دەستیپێکردوە، بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و نیشانەکانیان تیادا دیارینادات.
تا ئێستا 82 هەزار و 992 حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە چین تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 634توشبو گیانیان لەدەستداوە.
خەندان
