ئەمریکا: سەرپۆشدانانی چین لەسەر کۆرۆنا لە کارەساتی ئەتۆمیی چرنۆبیل دەچیت

ئەمریکا: سەرپۆشدانانی چین لەسەر کۆرۆنا لە کارەساتی ئەتۆمیی چرنۆبیل دەچیت
یەکتر تۆمەتبارکردن و هۆشداریی توندی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و چین، لەبارەی سەرهەڵدانی پەتای هەمەگیری کۆرۆنا (کۆوید -19) بەردەوامە و لەمبارەوە ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، ئاشکرای کرد کە نهێنیەکاریەکانی چین لەمبارەوە لە ئاستی چرنۆبیل دایە.

لەمبارەوە ڕابێرت ئۆبرایان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، دوێنێ ئاشکرای کردووە، سەرپۆشدانانی چین لەبارەی پێشهاتەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای نوێ (لە مێژوودا لە هەمان ئاستدایە کە لە رووداوی چرنۆبیلدا ڕووی داوە).

لە بەرانبەردا لە چینیش پەرچەکدارەکان بە لێدوانی بەرپەسانی ئەمریکا بەردەوامە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕای گەیاندووە کە کە ئامانجی ئەمریکا سیاسییە و ئەو جۆرە تۆمەتدانانە لە چین، دوورن لە ڕاستییەوە.

مەبەستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە "چرنۆبیل) هەمان کارەساتی ئەتۆمیی چرنۆبیلە کەلە کاتی دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەتدا لە بنکەیەکی ئەتۆمی هەر بە هەمان نێو لە باکووری ئۆکرانیای ئەمڕۆ دەستی پێ کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر سەرپۆشی لەسەر دانرا.

ڕاوێژکاری کۆشکی سپیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەوان ڕێگەیان دا ڤایرۆسی کۆرۆرنا بە دونیا بڵاو ببێتەوە کە هەزاران ملیار دۆلار زیان بە سامان و ئابووریی ئەمریکا گەیشتووە و لەناوی بردووە".

بۆیە ئەم سەرپۆشدانانەی چین لەسەر سەرچاوەی کۆرۆنا لە مێژوودا هاوشێوەی هەبووە و ڕاست وەک کارەساتی ئەتۆمیی چرنۆبیلە.












باسنيوز



Top