هونەرمەندێکی ناوداری عەرەب تووشی کۆرۆنا بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 24-5-2020، میدیا میسرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە رەجا جەداوی، ژنە هونەرمەندی ناودار و دێرینی میسر تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.
رەجا جەداوی براوەتە نەخۆشخانەیەک لە پارێزگای ئیسماعیلییە و لەوێ چارەسەری پێویست وەردەگرێت.
رەجا جەداوی لە ساڵی 1938 لەدایک بووە، سەرەتا بە نمایشکردنی جلوبەرگ دەستی بە کار کردووە و دواتر بەشداریی دراما و شانۆی وڵاتەکەی کردووە.
جەداوی لە ساڵی 1958 بە شاجوانی میسر هەڵبژێردرا.
باسنيوز
