ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە پێنج ملیۆن و 306 هەزار و 158 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 23- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە؛
- ئەمریکا، یەک ملیۆن و 645 هەزار و 94 تووشبوو، 97 هەزار و 647 مردوو.
- بەرازیل، 332 هەزار و 382 تووشبوو، 21 هەزار و 116 مردوو.
- رووسیا، 326 هەزار و 448 تووشبوو، سێ هەزار و 249 مردوو.
- ئیسپانیا 281 هەزار و 904 تووشبوو، 28 هەزار و 628 مردوو.
- بەریتانیا، 254 هەزار و 195 تووشبوو، 36 هەزار و 393 مردوو.
- ئیتاڵیا، 228 هەزار و 658 تووشبوو، 32 هەزار و 616 مردوو.
- فەرەنسا، 182 هەزار و 219 تووشبوو، 28 هەزار و 289 مردوو.
- ئەڵمانیا، 179 هەزار و 713 تووشبوو، هەشت هەزار و 352 مردوو.
- تورکیا، 154 هەزار و 500 تووشبوو، چوار هەزار و 276 مردوو.
- ئێران، 126 هەزار و 971 تووشبوو، حەوت هەزار و 634 مردوو.
- چین 82 هەزار و 967 تووشبوو، چوار هەزار و 634 مردوو.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، دوو ملیۆن و 160 هەزار و 39 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
باسنيوز
