کەسوکاری جەمال خاشقچی لە بكوژەكە خۆشدەبن
سەڵاح خاشقچی كوڕی گەورەی نوسەر و رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی نوسیویەتی، لەبكوژانی باوكیان خۆشدەبن
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەڵاح خاشقچی كوڕی گەورەی نوسەر و رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی نوسیویەتی، لەبكوژانی باوكیان خۆشدەبن.
لەتویتەكەیدا سەڵاح ئاماژەی بەوەكردوە، لەم شەوە پیرۆز و گەورەیەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئەو فەرمودەیەی خوای گەورەمان بیردێتەوە كە دەفەرموێت" ئەوەی لەكەسێك خۆشببێت و ئاشتەوایی دروستبكات، خوا پاداشتی دەداتەوە."
لەهەمو ئەو كەسانە خۆشدەبن كە باوكیان كوشتوە و داوای پاداشت لەخوای گەورە دەكەن
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو سۆنگەیەوە ئەوان وەك كوڕەكانی شەهید جەمال خاشقچی رایدەگەیەنن، لەهەمو ئەو كەسانە خۆشدەبن كە باوكیان كوشتوە و داوای پاداشت لەخوای گەورە دەكەن.
جەمال خاشقچی، ڕەخنەگرێکی توندی حکومەتی سعودیە، نوسەر لە واشنتن پۆست و بەڕێوبەری پێشو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز بو، لە 2-ی تشرینی یەکەمی 2018 لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ، تورکیا دەستگیرکرا و لەلایەن بریکارانی حکومەتی سعودیەوە سەرنگومکرا. هۆکاری تەواوی مردنەکەی و چۆنیەتی لەناوبردنی نەزانراوە، بەھۆی دیارنەمانی تەرمەکەی. حکومەتی وڵاتانی شانشینی سعودیە، تورکیا، شانشینی بەڕیتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا، لەو بڕوایەدان کە خاشقچی کوژراوە. تورکیا پێیوایە ئەمە کوشتنێکی بەرنامەدارێژراو بوە، و ھەندێک سەرچاوەی سعودیش دانیان بەوە داناوە کە بریکارانی حکومەتی سعودی کارەکەیان ئەنجامداوە.
خەندان-
