برایان هۆك، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند : ئێران له‌سوریا ده‌كشێته‌وه
برایان هۆك، نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێرانی ناچاركردوه كه له‌سوریا بكشێته‌وه.
برایان هۆك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی" رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی ئاگاداره كه ئێران به‌شێوه‌یه‌كی تاكتیكی ده‌یه‌وێت له سوریا بكشێته‌وه.
هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئێرانیشی بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕاندوه‌ته‌وه
برایان هۆك، هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئێرانیشی بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌ڕاندوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه، چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه ئێران له‌سوریا پاشه‌كشه بكات، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش ڤایرۆسی كۆرۆنایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و وڵاته بڵاوبوه‌ته‌وه و هه‌راسانی كردون، له‌به‌رئه‌وه ناچاره به چه‌ند قۆناغێك له‌سوریا بكشێته‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردو، ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و كه‌سایه‌تی ئێران‌دا سه‌پاند، یه‌كێك له‌وانه‌ش عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی وه‌زیری ناوخۆ بو، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كرد و داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، لێپرسینه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له‌ئه‌مریكا كردبو، رێگه‌یان پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاورده بكه‌ن.
خەندان
