له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 570 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 19/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 570 هه‌زار و 583 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 555 هه‌زار و 294 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 93 هه‌زار و 533 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 361 هه‌زار و 180 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
