جێگری سه‌رۆكی سودان و هاوسه‌ره‌كه‌ی توشی كۆرۆنا بون
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، نوسینگه‌ی ریك مشار بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنیانه‌ی بۆ جێگری سه‌رۆكی سودان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه كه خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی توشی كۆرۆنا بون.
ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی سودان و دو كه‌س له پاسه‌وانه‌كانیشی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی سودان و دو كه‌س له پاسه‌وانه‌كانیشی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتوه ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی سودان، دو هه‌زار و 591 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، 105 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات 247 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان
