له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 290 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/5/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 926 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 290 هه‌زار و 678 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 91 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته دوو هه‌زار 722 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 70 هه‌زار و 209 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
