سەرۆکی ئەفغانستان و رکابەرەکەی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات رێککەوتن

 سەرۆکی ئەفغانستان و رکابەرەکەی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات رێککەوتن
وتەبێژی سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند، هەریەک لە ئەشرەف غانی و عەبدوڵا عەبدوڵا رێککەوتون لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوانیاندا، واشنتن-یش پێشوازی بۆ ئەو هەنگاوە راگەیاندوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنێ یەکشەممە وتەبێژی ئەشرەف غانی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان رایگەیاند، لەگەڵ عەبدوڵا عەبدوڵا رێککەوتون لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوانیاندا.

ئەمە رۆژێکی مێژوییە، توانیومانە بیسەلمێنین کە پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی وڵات بە بیری هاوبەش


غانی لەکاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی بەشکردنی دەسەڵات رایگەیاند، "ئەمە رۆژێکی مێژوییە، توانیومانە بیسەلمێنین کە پابەندین بە پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی وڵات بە بیری هاوبەش".

هیواخوازین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی رەخساندنی رەوشێکی لەبار بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئاشتی هەمیشەیی لە وڵات


ئاماژەی بەوەشکرد، "هیواخوازین ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی رەخساندنی رەوشێکی لەبار بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ئاشتی هەمیشەیی لە وڵات".

هاوکات مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەفغانستان کرد و رەخنەی لە غانیش گرت بەوەی، کە دەبوایە ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا ئەو کارەی ئەنجامدایە.

واشنتن گەشبینە بە بەرەوپێشچونی دانوستانەکانی ئاشتی و چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ئەفغانستان


پۆمپیۆ ئەوەشی خستەڕو، "واشنتن گەشبینە بە بەرەوپێشچونی دانوستانەکانی ئاشتی و چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ئەفغانستان".

لەسەرەتای ئەمساڵدا عەبدوڵا عەبدوڵا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوی رەتکردەوە و پێکهێنانی حکومەتێکی هاوتای لەگەڵ حکومەتەکەی غانی راگەیاند، ئەو کارەش هەوڵەکانی واشنتن-ی پەکدەخست، کە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی 19 ساڵەی ئەو وڵات و رێککەوتن لەگەڵ تاڵیباندا دەیدا.






خەندان-
Top