ئێران نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێر ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
نامه‌یه‌كی دژ به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ئامانجگرتنی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كانی ئێران ئاراسته‌ی كردوه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عێراقچی ئه‌مڕۆ بانگهێشتی باڵیۆزی سویسرای له‌تاران كردوه كه پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكایه و نامه‌یه‌كی دژ به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ئامانجگرتنی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كانی ئێران ئاراسته‌ی كردوه.
عێراقچی رایگه‌یاندوه، مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بوه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاڵوگۆۆڕی بازرگانی نێوده‌ڵه‌تی و رێگه‌گرتن له‌ئازادی بازاڕی وزه‌ی جیهانی.
وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵامی بۆ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ده‌بێت كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بیه‌وێت كه‌شتیه نه‌وتیه‌كانیان بكاته ئامانج
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ڵامی بۆ هه‌ر مه‌ترسیه‌ك ده‌بێت كه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بیه‌وێت كه‌شتیه نه‌وتیه‌كانیان بكاته ئامانج، ئه‌مریكا به‌رپرسیاری كاردانه‌وه‌كان ده‌بێت.
ناردنی نامه‌كه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی باڵیۆزی سویسراوه، له‌دوای ئه‌وه دێت ئه‌مریكا هۆشداریدایه كه‌شتیه‌كانی نه‌وتی ئێران كه به‌ئاراسته‌ی ڤه‌نزوێلا به‌ڕێكه‌وتون.
خەندان
