جۆنسن: دەزانم هەنگاوەکانی هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ خەڵکی توشی شڵەژان کردوە
تێدەگەم کەمکردنەوەی هەندێک لەرێکارەکانی حکومەتەکەی دژی کۆرۆنا خەڵکی توشی شڵەژان کردوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە داونینگ ستریت لەبارەی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی حکومەت رایگەیاندوە، " تێدەگەم کەمکردنەوەی هەندێک لەرێکارەکانی حکومەتەکەی دژی کۆرۆنا خەڵکی توشی شڵەژان کردوە."
دەرکەوتوە ناڕەزایەتییەکان لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەتەکەی جۆنسن لەزیادبوندایە
لەراپرسییەکدا کە لەلایەن رۆژنامەی (ئۆبسێرڤەر) ئەنجامدراوە، دەرکەوتوە ناڕەزایەتییەکان لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەتەکەی جۆنسن لەزیادبوندایە و خەڵکی پێیانوایە ستراتیژێکی دیاریکراو نیە بۆ چۆنیەتی روبەروبونەوەی کۆرۆنا.
رۆژی چوارشەممەی رابردو، حکومەت چەند هەنگاوێکی کەمکردنەوەی رێکارەکانی دژی کۆرۆنای راگەیاند و تێیدا رێگەدرا بەو کەسانەی ناتوانن لەماڵەکانیان کاربکەن بچن بۆ شوێنی کار، بەڵام داوایانلێکراوە گواستنەوەی گشتی بەکارنەهێنن.
کێشەیەکی دیکەى هەنگاوە نوێیەکانی حکومەت ئەوەیە هێشتا خەڵکی رێگەیان پێدەدرێت بگەرێنەوە سەر کارەکانیان بەڵام رێگەنادەن خزم و دۆستانیان بانگێشت بکەن بۆ ماڵەوە.
خەندان
