پسپۆڕانی تەندروستی: زستانی داهاتو تاریکترین وەزردەبێت بۆ ئەمریکا
راپۆرتە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە ئەگەر کۆرۆنا بەردەوامبێت و دەسەڵاتداران روبەروی نەبنەوە زستانی داهاتو تاریکترین وەرزدەبێت بۆ ئەمریکا
بەپێی هەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، سەرچاوەیەک لەحکومەتی ئەمریکا کە ئێستا لەکارەکەی دورخراوەتەوە رایگەیاندوە، راپۆرتە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە ئەگەر کۆرۆنا بەردەوامبێت و دەسەڵاتداران روبەروی نەبنەوە زستانی داهاتو تاریکترین وەرزدەبێت بۆ ئەمریکا.
بەهۆی ئەوەی داوایکردوە زو دەستبە دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بکەن، لەپۆستەکەی دورخراوەتەوە
لەوباریەوە، دکتۆر ریک برایت پسپۆری بەرگری لەش رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی داوایکردوە زو دەستبە دروستکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بکەن، لەپۆستەکەی دورخراوەتەوە و بوەتە قوربانی رەخنەگرتن، چونکە مەترسییەکانی خوێندۆتەوە و هەمو لایەکی لێ ئاگادارکردوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئومێدەکانمان دادەخەن، ئەگەر شکستبهێنین لەرێگرتن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە، ئەوا پەتاکە بەشێوەیەکی خراپتر دێتەوە و ژمارەی توشبون و مردنەکان بێ هاوتا دەبن.
خەندان
